لیژنەی باڵای زیارەتی ملیۆنی نەخشەڕێگایەک بۆ ساڵانی ٢٠٢٦ و ٢٠٢٧ دادەڕێژێت بۆ خزمەتکردنی زیارەتکاران
ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی باڵای هەمیشەیی سەردانە ملیۆنییەکان، تاوتوێی پلانی ساڵانی 2026 و 2027ی تایبەت بە سەردانە ملیۆنییەکانی داهاتوو و پڕۆژەکانی کرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی موتەڵع کەوتووە، دەڵێت: ئیحسان عەوادی سەرۆکی لیژنەی باڵای هەمیشەیی سەردانە ملیۆنییەکان و بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆک وەزیران، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی لیژنەکەی کرد، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە پارێزگاران و ڕاوێژکارانی سەرۆک وەزیران و ئەمینداری گشتیی مەزارگە پیرۆزەکان، هەروەها لایەنە پەیوەندیدارەکان لە وەزارەت و دامەزراوەکان".
ئاماژەی بەوەشکرد: "کۆبوونەوەکە پلانی ساڵانی (2026–2027)ی تایبەت بە سەردانە ملیۆنییەکانی داهاتوو و پڕۆژەکانی تاوتوێ کرد، ئەمەش دوای پێکهێنانی "ناوەندی نیشتمانی بۆ سەردانە ملیۆنییەکان" لە نوسینگەی سەرۆک وەزیران، بە ئامانجی بەردەوامیدان بەو هەوڵانەی کە لیژنەکە لە سەرەتای ساڵی 2023ـەوە دەستی پێکردووە لە ئامادەکردنی پلانەکان بۆ باشترکردنی ژێرخانی پەیوەست بە سەردانەکان و گواستنەوەی سەردانیکەران، لە دەروازە سنوورییەکانەوە تا دەگاتە مەزارگە پیرۆزەکان".
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە: "لە میانی کۆبوونەوەکەدا ڕێژەی تەواوکردنی پڕۆژە تایبەتەکانی سەردانە ملیۆنییەکان لە پارێزگا جیاوازەکان خرایە ڕوو، کە لەلایەن محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانەوە دەستپێکراون، لەگەڵ تاوتوێکردنی پلان و پێشنیارەکان بۆ پەرەپێدانی دۆسیەی سەردانە ملیۆنییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش بە سەردانیکەران دەکرێن"، و رونیشیكردەوە: "ژمارەی پڕۆژەکان لە چوارچێوەی بەرنامەی سەردانەکان بۆ نوسینگەی سەرۆک وەزیران گەیشتووەتە 138 پڕۆژەی بەردەوام و نوێ
