لیژنەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی نیگەرانی خۆی دەربڕی لەبارەی کوردستان
لە ڕاپۆرێکیدا، لیژنەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووس ئومێد بەروشکی و لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ""دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووس ئومێد بەروشکی لە ماڵەکەی خۆی لە هەرێمی کوردستان زۆر مەترسیدارە".
هاتووەش، "دەسەڵاتداران دەبێت دەستبەجێ چارەنوسی ئاشکرابکەن و پێویستە هەڵمەتی تۆقاندن لە دژی ڕۆژنامەگەری ڕابگرن و ڕێگە بە هەموو ڕۆژنامەنووسان بدەن بە ئازادی کار بکەن".
لەلایەکی ترەوە لیژنەکە نیگەرانی دەربڕی لەبارەی دادگایکردنی ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی و ڕایگەیاند، "پێویستە دەسەڵاتدارانی کوردستان هەموو تۆمەتەکانی دژ بە ڕۆژنامەنووس شێروان شێروانی هەڵبوەشێننەوە و دەستبەجێ ئازادی بکەن".
شەریف مەنسور، ڕێکخەری بەرنامەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە لیژنەکەدا وتی، "لەگەڵ دوایین بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی زیندانیکردنەکەی بۆ چوار ساڵ، دەسەڵاتدارانی کوردستان سووربوونی خۆیان نیشان دەدەن بۆ ئەوەی بە جیهان بڵێن دەکرێت چەند دڕندەن دژی ڕۆژنامەوانان".
