لە بەغدای پایتەختی عێراق قەڵغانی ڕێزلێنان بە دەزگای ئاسایشی هەرێم بەخشرا
لە بەغدای پایتەختی عێراق قەڵغانی ڕێزلێنان بە دەزگای ئاسایشی هەرێم بەخشرا.
لە کۆنگرەی ساڵانەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان جەخت لە بەردەوامی کاری هاوبەشی دەزگا ئەمنییەکان کرایەوە.
لە شاری بەغدا کۆنگرەی ساڵانەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان ئەنجامدرا و بەڕێوەبەری نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم هاوشانی نوێنەرانی ووڵاتانی عێراق، سعودیە، کوێت، ئیمارات، قەتەر، یەمەن، لوبنان، سوریا و کۆمکاری عەرەبی بەشداربوون.
لەو کۆنگرەیەدا ڕۆڵی دەزگای ئاسایشی هەرێم و بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لەناوچەکە بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ماددە هۆشبەرەکان بەرز نرخێندرا و لە بەرامبەردا قەڵغانی ڕێزلێنان بەدەزگای ئاسایشی هەرێم بەخشرا.
لە درێژەی کۆنگرەکە، کاری هاوبەشی دەزگا ئەمنییەکانی هەرێم و عێراق و ناوچەکە دووپاتکرایەوە بۆ زیاتر ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان.
