لە زانکۆی سلێمانی بە بەشداری زانکۆکانی عێراق پێشبڕکێیەکی زانستی ئەنجامدرا
ڕۆژی سێشەممە (5ـی ئەیلولی 2023) لە زانکۆی سلێمانی بە بەشداری زانکۆکانی عێراق پێشبڕکێیەکی زانستی ئەنجامدرا.
ڕێبوار عەلی محەممەد، ڕێکخەری پێشبڕکێکە بە میدیاکانی ڕاگەیاند، "زانکۆی سلێمانی ئەمڕۆ پێشوازیکرد لە زانکۆکانی عێراق بە وەرگرتنی 76 پڕۆژەی زانستی لە زانکۆە بەشداربووەکان"، ئاماژەی بەوەشکردووە، "ژمارەی ئەو پڕۆژە زانستییانەی کە هەڵبژێردراون بریتییە لە 13 پڕۆژەی زانستی کە تایبەتن بە ژینگە و سێ پڕۆژەی زانستی لەنێو هەموو پڕۆژەکاندا لەلایەن لیژنەیەکی زانستی تایبەتمەندەوە هەڵبژێردراون"، ڕوونیکردەوەش، "ئەو سێ پڕۆژەیە بەشداری لە پێشبڕکێی بەرلین لە ئەڵمانیا دەکەن و هیوادارین یەکێک لەو سێ پڕۆژەیەی کە ئەمڕۆ بردیانەوە، لە یەکێک لە ناوەندە پێشکەوتووەکانی بەرلین بەشداری دەکات"، هەروەها پڕۆژە براوەکانی پێشبڕکێی بەرلین لە ئەڵمانیاوە دەرماڵە وەردەگرن بۆ جێبەجێکردنیان و خاوەنەکانی باجی داهێناننامە وەردەگرن.
