لە سبەینێوە گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق بۆ ئێران دەستپێدەکاتەوە
دوای راگرتنێکی کاتی ،ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی گواستنەوە، رایگەیاند لەسبەینێوە گەشتە ئاسمانییەکانی هێڵی ئاسمانی عێراقی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران دەستپێدەکات.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە: "وەزارەتی گواستنەوە بڕیاریدا گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی عێراقی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ، کە لە سبەی سێشەممەوە دەستپێدەکاتەوە، ئەمەش دوای ڕاگرتنێکی کاتی کە بەهۆی دۆخی ئەمنی ناوچەکەوە لەماوەی ڕابردوودا سەپێنرابوو".
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکرد، "بڕیارەکە دوای ڕێنماییەکانی وەزیری گواستنەوە ، ڕەزاق محێبس سەعداوی، و هەماهەنگیی ئاست بەرز لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەمنی و چاودێری و بە پشتبەستن بە سەقامگیری دۆخەکە، ڕێگەدان بە گەڕانەوەی وردە وردە و سەلامەتی هاتوچۆی ئاسمانی".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا لە زاری بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی، مەناف عەبدولمونعیم عاجیل هاتووە: "گەشتەکانی قۆناغی یەکەم هەفتانە چوار گەشت ئەنجامدەدەن، ئەویش دوو گەشت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە لە ڕۆژانی سێشەممە و شەممە، و دوو گەشت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەفەوە لە ڕۆژانی چوارشەممە و یەکشەممە".
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە "هێڵی ئاسمانی عێراقی ڕۆڵی سەرەکی بینی لە دەستپێکردنەوەی ئەم گەشتانە لە ڕێگەی هەماهەنگی تەکنیکی و ئۆپەراسیۆنی بەردەوامی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و چاودێریکردنی خواستی گەشتکردن، ئەم هەوڵانە لەگەڵ سەقامگیرکردنی دۆخەکە، بەشداربوون لە زیادکردنی ژمارەی گەشتە ڕۆژانە بۆ شوێنە جیاوازەکان بۆ زیاتر لە 40 گەشت لە ڕۆژێکدا، ئەمەش بەشێکە لە پلانێکی فراوانکردنی گەشتە باشەکان کە لەخۆدەگرێت، و زیادکردنی ژمارەی گەشتەکان بۆ چەند شوێنێک کە هاوکاتە لەگەڵ سەردانی چلەی ماتەمینی، دیارترینیان پاکستان، ئێران، تورکیا، بەحرەین و لوبنان".
لە بەیاننامەکەدا جەخت لەسەر "پابەندبوونی هێڵە ئاسمانییەکان کردووەتەوە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە ئاسوودە و سەلامەتەکان کە لەگەڵ خواستەکانی هاوڵاتیاندا بگونجێت".
لە بەیاننامەکە ئاماژە بەوەشکراوە،کە "ئەم پێشهاتە ڕەنگدانەوەی کاریگەری ئەو پلانانەیە کە لەلایەن وەزارەتی گواستنەوە و هێڵی ئاسمانی عێراقییەوە پەسەند کراون بۆ بەهێزکردنی تۆڕی گواستنەوەی ئاسمانی هەرێمی و نێودەوڵەتی و بەدیهێنانی هاتوچۆی ئاسمانی بە ئاسانی و خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی گەشتیارانی عێراقی و پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دۆست و برا".
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە، "وەزارەتی گواستنەوە کاریان کردووە بۆ داڕشتنی ستراتیژی سەبارەت بە هەماهەنگیی ئاست بەرز لە نێوان پێکهاتە تایبەتمەندەکانیدا، دیارترینیان کۆمپانیای گشتی بۆ کەشتیوانی ئاسمانی بۆ بەڕێوەبردنی ناوچەی ئاسمانی، هەروەها کۆمپانیای گشتی بۆ بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکانی عێراق بۆ دڵنیابوون لە ئامادەیی فڕۆکەخانەکانی عێراق، بەتایبەتی فڕۆکەخانە چالاکەکان، هەروەها کۆمپانیای گشتی بۆ هێڵی ئاسمانی عێراقی وەک کەشتییەکی نیشتیمانی".
