لە شاری هەولێر کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لاوان بەڕێوەچوو
لە شاری هەولێر کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لاوان بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ سێشەممە، لە ژێرچاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی بارزان مەنتک، سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومییەکانی حکومەتی هەرێم و شاندێکی هەرێمی کەتەلۆنیا و شاری بەرسێلۆنا و ژمارەیەکی تر لە نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی بە هاوکاری ڕێکخراوی نۆڤاکتی کەتالۆنی، لە هەولێرى پایتەخت کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لاوان، ئەکادیمیا، کۆمەڵگای مەدەنی و ئاشتی ئەنجامدرا.
شایەنی باسە، لە كۆنفرانسەكەدا کە ئامانج لێی تاوتوێکردنی پرسی ئاشتی و پێکەوە ژیان و هەماهەنگی لە بواری زانکۆیی، وەرزشی، کۆمەڵگای مەدەنی و پتەوکردنی دۆستایەتی نێوان گەلان بوو بە تایبەتی لە نێوان لاوانی هەرێمی کوردستان و هەرێمی کەتالۆنیا، چەند پانێڵێک لەلایەن پسپۆڕان و شارەزایان سەبارەت بەو پرسانە پێشکەش کرا.
