لە هەولێر پرۆژەیەکی تایبەت بە ڕێڕەوی نابینایان ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی كرا
بۆ یه‌كه‌مین جاره له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان پرۆژەیەکی تایبەت بە ڕێڕەوی نابینایان ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی كرا.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ دووشه‌ممه (16ـی تشرینی یەکەمی 2023)، ئومێد خۆشناو لە باخی شار به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند: "خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تی هاوشێوه‌ی نابینایان وەکو هەر مرۆڤێکی تر مافی ژیانێکی شەرەفمەندانەیان هەیە و ئه‌وان هێز و توانایان لە کەسانی چاوساغ کەمتر نیە به‌ڵكو توانایان زیاترە لە کەسانی ئاسایی، له‌م روانگه‌وه فه‌راهه‌مكردنی خزمەتگوزاری رێگاوبان بۆ نابینایان ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی سه‌ر شانمانه".
پارێزگای هەولێر وتیشی، "زۆرێک لە وڵاتانی جیهان ڕێڕەوی هاتووچۆی تایبەت بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتیان هەیە، بە تایبەت شوێنە گشتییەکان و شەقامەکان، ئەمەش بۆ زیاتر گرنگیدان بەو کەسانە و پارێزگاریکردن لە سەلامەتییان لەکاتی هاتووچۆدا، ئه‌م كاره‌ی ئێمه‌ش سه‌ره‌تایه و له به‌رنامه‌ی كارماندایە لەپێناو پێشکەوتنی زیاتری کۆمەڵگە و گەیاندنی خزمەتگوزاریی هەمەجۆر بۆ سەرجەم چین و توێژەکان و بەتایبەتی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت".
جێگه‌ی باسه، پرۆژەی دروستکردنی ڕێرەوی نابینا لەسەر شۆستەی شەقامی چواڕیانی نیشتیمان و شۆستەی شەقامی بازاری سیروان تاوەکو چواریانی شێخی چۆڵی و شۆستەی پارکی شار و قەیسەری و قەڵا و شەقامی باتە خرایە بواری جێبەجێ کردن.
