مالیکی هێڕشەکەی جورف سەخری شەرمەزار کرد
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئەمڕۆ چوارشەممە رایگهیاند، بۆردومانکردنی بارەگای هێزە ئەمنییەکان و حهشدی شهعبی جێگای سەرزەنشتکردنه و مەترسیدارە. نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا له پۆستێك له ههژماری تایبهتی خۆی له "X" بڵاویكردهوه، "بۆردومانەکەی ئەم دواییەی هێزەکانی ئەمریکا بۆ سەر بارەگاکانی هێزە ئەمنییەکان و هێزی فەرمی حهشدی شهعبی لە ژمارەیەک لە شارەکانی عێراق جێگای سەرزەنشتە، مەترسیدارە و رەنگە ببێتە هۆی روبەڕوبونەوەی زیاتر کە لەسەر خاکی عێراق".
مالیکی ئاماژهی بهوهشكرد، بۆردومانەکەی ئەمریکا "پێشێلکارییەکی ئاشکرایە بۆ سەروەری و ئاسایشی عێراق، بەو پێیەی پەنابردن بۆ پرەنسیپی هێز نابێتە فاکتەری یارمەتیدەر بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان، بەتایبەتی کە حکومەت پابەندە بە پاراستنی نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان و بارەگا ئەمنییەکان".
