مامۆستایانی ناڕازی:لە بایکۆت و ناڕەزاییەکان بەردەوام دەبین
مامۆستایانی ناڕازی رایانگەیاند، سبەی یەکشەممە بۆ جاری سێیەم خۆپیشاندان لە بەردەم بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژهەڵات دەکەن، بایکۆت و ناڕەزاییەکانی مامۆستایان بەردەوام دەبێت و لە رێگەیەوە حکومەتی هەرێمی پێ تاقی دەکەنەوە.
مامۆستایانی ناڕازی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایانگەیاند، سبەی یەکشەممە بۆ جاری سێیەم خۆپیشاندانی جەماوەری لە بەردەم بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوا ئەنجام دەدەن و پاڵپشتی سەرجەم ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی فەرمانبەرانی هەرێم دەکەین.
ئاماژەیان بەوەشکرد، سبەینێ حکومەت و وەزارەتی پەروەردەی هەرێم تاقی دەکرێنەوە لەسەر ئەو وانانە و ئەو ناڕازەیەتییانەی مامۆستایان فێریان کردون، دەنگی ناڕەزایەتی و بایکت بەردەوام دەبێت.
ئەوەشیان خستەڕو، لە پشتیوانی مامۆستایانی وانەبێژ و فەرمانبەران بەردەوام دەبن و لە هیچ سزایەک ناترسن، ئەگەر موچەش دابەشبکرێت خۆپیشاندان و بایکۆت کۆتایی پێ نایەت، بەڵکو دەبێت داواکارییەکانی مامۆستایانی زانکۆ و میلاک و وانەبێژان جێبەجێ بکرێت، پاشان بایکۆت دەشكێنرێت.
