مان سیتی باشترین یانەیە و بیلینگهام باشترین لاوە
لە ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکانی فرانس فووتبۆڵ بۆ باشترینەکانی جیهان ، یانەی مانچستەر سیتیوەک باشترین یانەی جیهان هەڵبژێردرا و وە لەسەر ئاستی ئافرەتان یانەی بەرشەلۆنە وەک باشترین یانەهەڵبژێردرا.
لە درێژەی ئاهەنگەکە بۆ خەڵاتی یاشین بۆ باشترین گۆڵپارێزی ساڵ ، ئیمیلیانۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی وگۆڵپارێزی ئەستۆن ڤێلا پاش بەدەستهێنانی جامی جیهانی وەک باشترین گۆڵپارێز هەڵبژیردرا لەلایەنرۆژنامەی فرانس فووتبۆل.
جود بیلینگهام توانی خەلاتی کوپا بۆ باشترین یاریزانی لاوی خوار 21 ساڵ بەدەستبهێنێت و ببێتە یەکەمیاریزان لە مێژووی یانەی ریاڵ مەدرید ئەم خەڵاتە بەدەسبهێنێت و جەمال مۆسیالا و پێدری لە پلەکانیدووەم و سێیەمی ریزبەندیەکە دەبینران.
بۆ خەڵاتی سوکرات کە تایبەتە بە هاوکاری کردن رێکخراوەکان یان ئەنجامدانی کارێکی خێرخوازی وەبۆ ئەمساڵ ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەرازیلی توانی خەڵاتەکە بەدەستبهێنێت پاش ئەوەی لە کۆتا دوو ساڵ لەبەرازیل پەیمانگاییەکی پەروەردەی بۆ منداڵە هەژارەکان دروست کردوە و هەروەها ئەپلیکەیشنێكیپەروەردەی بۆ خوێندکارە هەژارەکان دابین کردوە لە پێناو ئەوەی ئاستی خوێندەواری لە بەرازیلبەرزبکاتەوە.
لە کۆتا خەڵاتدا و خەڵاتی گێرد مولەر بۆ باشترین هێرشبەرجیهانئیرلینگ هالاند توانی پلەی یەکەمبەدەستبهێنێت کە توانی 56 گۆڵ تۆمار بکات بە جیاوازی دوو گۆڵ لە پێش کیلیان مباپێی فەرەنسی بێتو لە پلەی سێیەم هاری کەین بە تۆمارکردنی 40 گۆڵ.
