مانچستەر یونایتد یەکسان بوو
لە چامپیۆنزلیگ مانچستەر یونایتد بە سێ گۆڵ لەگەڵ گەلەتەسەرای یەکسان بوو هەروەها سییڤیا ریمۆنتادای بەسەرکرا.
لە کۆمەڵەی یەکەمی چامپیۆنزلیگ یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی گەلەتەسەرای تورکی بوویەوە.
لە تایمی یەکەمدا شەیاتنە سوورەکان بە بەهێزی دەستی پێکرد و توانی لە خولەکی 11 گۆڵی پێشکەوتن لەلایەن گارناچۆ تۆماربکات و پاش حەوت خولەک لە گۆڵی یەکەم ، برۆنۆ فێرناندێز بە لێدانێكی سەرنج راکێش گۆڵی دووەمی یانەکەی تۆمارکرد، بەڵام لە خولەکی 29 حەکیم زیاش بە لێدانێکی راستەوخۆ جیاوازییەکەی کەم کردەوە بۆ گۆڵێک.
لە تایمی دووەمدا یارییەکە رکابەرییەکی بەهێزی بە خۆیەوە بینی و ماکتۆمیانی لە خولەکی 55 گۆڵی سێیەمی مانچستەری تۆمارکرد بەڵام یانە تورکیەکە خۆیان نەدابەدەستەوە و لە خولەکی 62 دووبارە حەکیم زیاشی مەغریبی بە لێدانی راستوخۆ گۆڵی دووەمی تۆمارکرد و لە خولەکی 71 کەریم ئەکتۆرکۆغلۆ سێیەم گۆڵی یانە تورکییەکی تۆمارکرد.
سەرەنجام یانەی مانچستەر یونایتد بە سێ گۆڵ لەگەڵ گەلەتەسەرای یەکسان بوو ، بە کۆکردنەوەی چوار خاڵ لە پلەی چوارەم جێگیر بووە ، هەروەها گەلەتەسەرای بە پێنج خاڵ لە پلەی سێیەم دەبینرێت.
