مەسرور بارزانی: وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم هیچ كاتێك ئاسته‌نگیمان دروست نه‌كردوه و هه‌مو پابه‌ندییه‌كانمان جێبه‌جێكردون
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌میانه‌ی وتارێكدا له ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی جوتسایدی شێخان-لالش ڕایگه‌یاند "گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی له‌باره‌ی بودجه و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌ردوامن و ده‌شڵێت، "وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم هیچ كاتێك ئاسته‌نگیمان دروست نه‌كردوه و هه‌مو پابه‌ندییه‌كانمان جێبه‌جێكردون".
له وتاره‌كه‌یدا مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند، گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی سه‌باره‌ت به بودجه و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌ردوامن، ئێمه وه‌كو حكومه‌ت هیچ ئاسته‌نگیه‌كمان دروستنه‌كردوه و سه‌رجه‌م ئه‌و پابه‌ندیانه‌شی ده‌كه‌ونه ئه‌ستۆی ئێمه جێبه‌جێمان كردون".
وتیشی، "وه‌ك ئه‌وه‌ی له دواین گفتوگۆكان ئاگادار كراومه‌ته‌وه، ڕێكه‌وتنێك له نێوان كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵی‌دا كراوه، ئه‌مه ده‌بێته ده‌رفه‌تێكی زۆر باش بۆ نه‌هێشتنی ئاسته‌نگه‌كان".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "هیوادارین له ڕۆژانی داهاتودا ئه‌م ڕێككه‌وتنه ببێته واقیع و حكومه‌تی فیدراڵیش پابه‌ندییه‌كانی خۆی بۆ خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێبكات و چیدیكه پرسی موچه نه‌بێته سه‌ردێڕی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌كان".
هەر لە وتارەكەیدا مەسرور بارزانی باسی له‌وه‌شكرد، "زۆر هه‌وڵ ده‌درێت خوشك و برا ئێزدییه‌كانمان له شنگال دوربخرێنه‌وه، زۆر هه‌وڵماندا ڕێككه‌وتنی شه‌نگال له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی جێبه‌جێبكرێت، به‌ڵام تا ئێستا جێبه‌جێنه‌كراوه، چونكه هه‌ندێك هێزی نایاسایی له شاره‌كه هه‌ن".
ده‌شڵێت، "داواكارین له حكومه‌تی عێراق هه‌نگاوی پێویست بنێت، ئاسانكاریی بكات تا خوشك و برا ئێزدییه‌كانمان به سه‌ربه‌رزی بگه‌ڕێنه‌وه شه‌نگال و شوێنه‌كانی دیكه‌ی خۆیان".
