مەسرور بارزانی پرسەنامەیەكی بەبۆنەی ڕووداوی دڵتەزێنەكەی حەمدانییە بڵاوكردەوە
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی بەبۆنەی ڕووداوی دڵتەزێنەكەی حەمدانییە بڵاوكردەوە.
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی كوردستان بەبۆنەی ڕووداوی دڵتەزێنەكەی حەمدانییەوە پەیامێکی بڵاوكردەوە.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پرسەنامەكەیدا رايگەیاند: "ڕووداوی دڵتەزێنی ئاگركەوتنەوە لە هۆڵێكی ئاهەنگ گێڕان لە قەزای حەمدانییە ڕووداوی دڵتەزێنە، كە بووە هۆی گیان لەدەستدان و سووتانی سەدان كەس، زۆر خەمباری كردین"، وتیشی: "پرسەو سەرەخۆشیی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكاری قوربانیان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم، هەروەها هیوای زوو چاكبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم".
بارزانی وتیشی: "دوێنێ شەو لەگەڵ روودانی ئەم كارەساتە، وەزارەتی تەندروستی و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانم راسپارد، بەزووترین كات بە هانای لێقەوماوانەوە بچن و ئێستاش ئامادەیی خۆمان بۆ هەموو هاوكارییەكی پێویست دووپات دەكەینەوە".
