مەسعود بارزانی بە بۆنەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح پەیامێگی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە
مەسعود بارزانی پهیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردهوه، له بهشێكیدا دهڵێت، هیواخوازم كولتووری پێكەوەژیان و برایەتی و تەبایی نێوان سەرجەم پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینیەكان كوردستان و عێراق پارێزراو و پتەوتر ببێت، ههروهها گوتیشی: "لەژێر هیچ پاساو و بیانوویەك نابێ پاشەكشە بە فەرهەنگی پێكەوەژیان بكرێت".
دهقی پهیامی پیرۆزبایی مەسعود بارزانی بە بۆنەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح، "بە بۆنەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عێراق و سەرانسەری جیهان دەكەم". سەرۆکی پارتی وتیشی: هاوكات بەبۆنەی سەری ساڵی نوێ و جەژنەكانی ئەكیتۆ پیرۆزبایی لە گەلی كلدان سریان ئاشووری لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم و هیوای خێر و خۆشی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم.
لەو بۆنەیەدا هیواخوازم كولتووری پێكەوەژیان و برایەتی و تەبایی نێوان سەرجەم پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینیەكان كوردستان و عێراق پارێزراو و پتەوتر ببێت و وێڕای دووپاتكردنەوەی پشتیوانیی خۆم بۆ ماف و داوا ڕەواكانی هەموو پێكهاتەكان جەختیش لەوە دەكەمەوە كە لەژێر هیچ پاساو و بیانوویەك نابێ پاشەكشە بە فەرهەنگی پێكەوەژیان و مافی خوشك و برا كریستیانەكان و پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانی تری كوردستان و عێراق بكرێت.
