مەسعود بارزانی سوپاسی ئەبو محەممەد جۆلانی دەکات و داوای لێکرد پەیوەندیی لەگەڵ کورد بەهێز بکات
مەسعود بارزانی سوپاسی ئەبو محەممەد جۆلانی، سەرۆکی گرووپە چەکدارەکانی تەحریر شام دەکات و داوای لێکرد پەیوەندیی لەگەڵ کورد بەهێز بکات.
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: لێدوانێکی بەڕێز (احمد الشرع)ـم (ئەبو محەممەد جۆلانی) لەبارەی گەلی کورد لە سووریا بینی کە گەلی کوردی وەک بەشێک لە نیشتیمان و هاوبەش لە سووریای داهاتوو وەسفکردبوو.
ئەم تێڕوانینە بۆ کورد و داهاتووی سووریا جێگەی خۆشحاڵییە و پێشوازیی لێ دەکەین و هیوادارین ئەمە دەستپێکێک بێت بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی مێژوو و ڕاستکردنەوەی ئەو مامەڵە هەڵە و نادروستەی لەبەرانبەر گەلی کورد لە سووریا ئەنجام دەدرا، ئەم جۆرە تیڕوانینە ڕێخۆشکەرە بۆ بنیاتنانی سووریایەکی بەهێز و پێویستە کورد و عەرەب و سەرجەم پێکهاتەکانی تری سووریا سود لەم دەرفەتە وەربگرن بۆ ئەوەی پێکەوە لە دامەزراندنی سووریایەکی سەقامگیر و ئازاد و دیموکرات بەشدار بن، مەسعود بارزانی وادەڵێت.
