مەشهەدانی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی گەشتی پەرلەمانتاران دەدات
ئەمڕۆ یەکشەممە"مەحمود مەشهدانی" سەرۆکی پەرلەمانی عێراق،بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی گەشتی سەرجەم ئەندامان و وەفدی پەرلەمانی دەرکرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە : "مەحمود مەشهدانی" سەرۆکی پەرلەمان سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی سەرکردەکانی فراکسیۆنە پەرلەمانییەکانی لە هۆڵی دەستووری لە هۆڵی پەناگیری پەرلەمان کرد، بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ کۆتایی هێنان بە دۆخی نەبوونی ڕێژەی یاسایی دانیشتنەکانی پەرلەمان.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە "مەشهەدانی " جەختی لە پێویستی بەردەوامبوونی پەرلەمان لە گرێدان بە دانیشتنەکان کردەوە،کە ڕۆڵی یاسادانان و چاودێری دەبینێت و گەلی عێراق چاوەڕێی دەکەن بەو یاسایانەی پەیوەندییان بە پێداویستی و بژێوی ژیانیانەوە هەیە وەک پەسەندکردنی یاسای بودجە و یاساکانی تر کە تایبەتن بە هەندێک دەزگای ئەمنی و یاسایی لێبوردنی گشتی و باری کەسێتی.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : سەرۆکی پەرلەمان لە ڕۆژانی داهاتوو لەبەردەم پەسەندکردن و گفتوگۆ کردنی چەند یاساێکی پەرلەمانیە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ، سەپاندنی سزای دارایی بە بڕی یەک ملیۆن دینار لەسەر ئەو پەرلەمانتارەی کە ئامادەی یەک دانیشتن نابێت، و بڵاوکردنەوەی ناوی ئەو پەرلەمانتارانەی کە ئامادە نابن لە ماڵپەڕی فەرمی پەرلەمان.
لەدرێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە : بڕیار درا بە هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم شاندە پەرلەمانییەکان،هەروەها گەڕانەوە بۆ کارکردن بە دەنگدانی ئەلیکترۆنی لەسەر پڕۆژە یاساکان، و چالاککردنی داواکارییەکانی لێپرسینەوە لە وەزیرەکان.
ڕاگەیەندراوەکە "مەشهەدانی" داوای لە لایەنە سیاسییەکان کردەوە بە پێویستی هەڵگرتنی بەرپرسیارێتییان لە پابەندبوونی پەرلەمانتارانیان بە ئامادەبوون لە دانیشتنەکان و تەواو کردنی ڕێژەی یاسایی و بەشداری چالاکانەیان لە پەسەندکردنی ئەو یاسایانەی کە لە بەرژەوەندی وڵاتدان.
