مەشھەدانی: سهركهوتنی ههڵبژاردن سهركهوتنه بۆ ئیرادهی گهل
مەحموود مەشھەدانی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ سێشەممە، دووپاتی کردەوە کە سەرکەوتنی هەڵبژاردن سەرکەوتنێکە بۆ ئیرادەی گەلی و پەیامی ئومێدێکە بە داهاتوویەکی باشتر بۆ عێراق.
ئەلمەشھەدانی، لە بەیاننامەیەکدا کە بەموتەڵع گەیشتووە، ڕایگەیاند:"لەگەڵ کۆتایی هاتنی شایستەی هەڵبژاردن، سوپاس و پێزانین ئاراستهی گەلی هۆشیاری عێراق دەکەین، کە ئەمڕۆ سهلماندی شایستهی دیموکراسییه و به ئیرادهی ئازادی خۆی دروستكهری داهاتووی نیشتمانهكهیهتی."
مەشھەدانی سوپاسی "کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان"ی کرد بۆ هەوڵە پیشەییەکانیان لە بەڕێوەبردنی ئەم شایستە نیشتمانییە.
هەروەها زۆر بەرز نرخاندنی بۆ ڕۆڵی هێزە ئەمنییە ئازاکان بە هەموو جۆرەکانیانەوە کە ئاسایش و سەلامەتی هەڵبژاردنەکانیان پاراست.
لە کۆتاییدا وتی:"سەرکەوتنی ئەمڕۆمان، سەرکەوتنێکە بۆ ئیرادەی گەلی و پەیامی ئومێدێکە بە داهاتوویەکی باشتر بۆ عێراق."
