مەندەلاوی: هەڵبژاردنەکانی داهاتوو هاوکارییەکی توندی هەمووانی پێویستە
ئەمڕۆ دووشەممە، موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، جەختی کردەوە کە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو هاوکارییەکی توندی هەمووانی پێویستە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێكدا کە دەستی موتەڵع کەوتووە، ڕایگەیاند: "موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی پێشوو کرد؛ بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بارودۆخی گشتیی وڵات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی کە گۆڕەپانی نیشتمانی بەخۆیەوە دەیبینێت".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە ، مەندەلاوی جەختی کردەوە کە "قۆناغی ئێستا، لەژێر ئەو مەترسییە گەورە و ئاستەنگە زۆرانەی کە ناوچەکە تێیدا دەژی، گفتوگۆیەکی جیددی و ڕاستگۆیانە لەنێوان هێزە سیاسییە جیاوازەکاندا پێویست دەکات؛ بۆ داڕشتنی دیدگایەکی نیشتمانیی یەکگرتوو کە گوزارشت لە هەڵوێستی عێراق و ئاواتەکانی گەلەکەی بکات، بە شێوەیەک کە بەرژەوەندییە باڵاکان و ئاسایش و سەقامگیریی وڵات بپارێزێت".
لە کۆتاییدا وتی: "هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمان هاوکارییەکی توندی هەمووانی پێویستە بۆ دڵنیابوون لە کێبڕکێیەکی دادپەروەرانە و کەشێکی هەڵبژاردنی ئارام و شەفاف کە متمانەی هاوڵاتی بە پڕۆسەی دیموکراسی بەهێز بکات".
