مەندەلاوی گەیشتە باكۆ بۆ بەشداریكردن لەخولی 14ی دانیشتنی كۆمەڵەی پەرلەمانی ئاسیا
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت موحسین مەندەلاوی، بەمەبەستی بەشداریكردن لە خولی 14ی دانیشتنی كۆمەڵەی پەرلەمانی ئاسیا گەیشتە باكۆ.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند : سەرۆكی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی و سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەكالەت موحسین مەندەلاوی، بە سەردانێكی یەك ڕۆژە گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی حەیدەر عەلیێڤ لە باكۆی پایتەختی ئازەربایجان، لە وەڵامی بانگهێشتێكی فەرمی بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و 14ەمین خولی دانیشتنی كۆمەڵەی پەرلەمانی ئاسیا.
ئاماژەی بەوەشكرد: سبەی پێنجشەممە، شاندی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆكایەتی مەندەلاوی بەشداری لە دانیشتنەكانی كردنەوە و گشتی كۆمەڵەی پەرلەمانی ئاسیا دەكات، كە تێیدا موحسین مەندەلاوی وتاری عێراق پێشكەش دەكات بەناونیشانی (بەهێزكردنی هەماهەنگی هەرێمیی بۆ گەشەپێدانی بەردەوام لە ئاسیا).
