نه‌وه‌ی نوێ: ده‌ستگیركردنی شاسوار عه‌بدولواحید سیاسییه
په‌رله‌مانتارانی نه‌وه‌ی نوێ رایانگەیاند، ده‌ستگیركردنی شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه سیاسییه و یاسایی نیه.
ڕێبوار ئه‌وڕه‌حمان، ئه‌ندامی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ ئه‌مڕۆ چوارچه‌ممه له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕایگه‌یاند، "جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ڕاهاتوه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی پارتی و یه‌كێتی، ئه‌مڕۆ چاوه‌ڕوان بوین بهێنرێته به‌رده‌م دادوه‌ر، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی هێڵرایه‌وه و براوه‌ته شوێنێكی نادیار".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، په‌یامی ئه‌وان بۆ پارتی و یه‌كێتی ئه‌وه‌یه له ئاماده‌بون یاخود ئاماده‌نه‌بونی شاسوار عه‌بدولواحید، به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر كاركردنیان له جوڵانه‌وه‌كه، بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوش نه‌وه‌ی نوێ به ته‌واوی توانایه‌وه به‌شداری ده‌كات.
ڕێبوار ئه‌وڕه‌حمان وتیشی، "هه‌موان ده‌زانن كه ئه‌م دۆسیه‌یه سیاسیه و له به‌رامبه‌ر ڤیدیۆیه‌كی شاسوار عه‌بدولواحیده كه وتی ئه‌گه‌ر تا هه‌فته‌ی داهاتو پابه‌ندی ڕێكه‌وتنه‌كه نه‌بن ئه‌وا جوڵانه‌وه‌كه هه‌نگاوی كرده‌یی ده‌نێت".
راشیانگەیاند: لەرووی یاساییەوە بە غیابی حوكمدراوەو پارێزەكەی پەڵپی گرتووە لەو بڕیارە.
رونیشیانكردەوە: بۆچی پێش شەش ساڵ داوا تۆماركراوە ئێستا جێبەجێی دەكەن بۆیە بڕیارەكە سیاسیە نەك یاسایی، و هەندێك لە دادوەرەكانیش لەژێر فشار و كاریگەری حزبدان.
باسیان لەوەشكرد: شاسوار عەبدولواحید لەسەر ئەوەی وتویەتی ئەگەر موچە نەدەن هەڵوێست رادەگەیەنین بۆیە دەستگیریان كردووە، تا ئێستاش نازانین لە كوێ دەستبەسەرەو نەشیان هێنا بۆ دادگا.
ئه‌وه‌شی وت، "سه‌لامه‌تی گیانی شاسوار عه‌بدولواحید له ئه‌ستۆی پارتی و یه‌كێتی و له نێویشیاندا بافڵ تاڵه‌بانیدایه و ئه‌و كرده‌وه‌یه‌شیان به‌مانای ترساندنیان دێت له هه‌ڵبژاردن".
