نوسەیف تۆمەتەکان ڕەتدەکاتەوە: ئەوەی لە دژی من پراکتیزە دەکرێت تیرۆری یاساییە
پەرلەمانتار عالیە نوسەیف ئەمڕۆ یەکشەممە دووپاتیکردەوە، ئەو سکاڵایانەی لەسەری تۆمارکراوە لەسەر لێدوانەکانی سەبارەت بە دۆسیەکانی پشکنەری گشتی، داوای یاسایی مەدەنین کە پەیوەندییان بەو دۆسیە تاوانکارییانە نییە کە بەد رەوشتییان تێدایە، وەک ساختەکاری یان بەرتیل، کە یاساکە وەک مەرجێک بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی لە پەرلەمان دیاری دەکات.
لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە، نوسەیف ڕوونی کردەوە کە "ئەم سکاڵا یاساییانە دەکەونە چوارچێوەی ئازادی بڵاوکردنەوە و دەربڕینی بیروڕا"، بە هەوڵدان بۆ "تیرۆرکردنی بیروڕا" و ناوزڕاندنی سیاسی سیستماتیکی وەسفی کرد، بە ئامانجگرتنی ئەو دەنگە پەرلەمانتارانەی کە ڕۆڵی چاودێریی خۆیان بەڕێوەدەبەن و بەرگری لە بەرژەوەندی گشتی دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەوەی ڕووبەڕووی دەبێتەوە بەشێکە لە هەڵمەتێکی ڕێکخراو بۆ بێدەنگکردنی دەنگە ئازادەکان"، جەختیشیکردەوە "ئەو جۆرە حاڵەتانە گەرەنتی هەڵگرتنی پارێزبەندی ناکەن، چونکە تاوان نین کە کاریگەرییان لەسەر شەرەف یان دەستپاکی هەبێت، بەڵکو پەیوەندییان بە پراکتیکێکی دەستورییەوە هەیە کە بۆ هەموو پەرلەمانتارێک گەرەنتی دەکرێت".
پێشووتریش سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق بڕیارێكی تاوانكاری ده‌ركردوه كه "تاوانباركردن"ی په‌رله‌مانتار عالیه نوسهیفه به تۆمه‌تی "سوكایه‌تیكردن و ناوزڕاندنی" ئه‌ندامێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بڕیاری خۆی له‌سه‌ر سزادراوی عالیه نوسه‌یف جاسم، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی په‌رله‌مان ده‌ركرد، دوای هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی، له‌به‌رامبه‌ر سكاڵایه‌كدا كه له‌لایه‌ن حسێن یوسف ته‌میمی له به‌شی یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆ به پله‌ی كه‌سی خۆی تۆماركرابو.
له سكاڵاكه‌دا، كارمه‌نده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، عالیه نوسهیفی تۆمهتباركردبو به سوكایه‌تیكردن، ناوزڕاندن و ده‌ستدرێژی زاره‌كی بێ ڕه‌وشتی و خستنه‌ڕوی له میدیاكاندا، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ش ده‌ركه‌وت قسه‌كانی عالیه نوسه‌یف بێ بنه‌ما بون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه رونیشیكرده‌وه، "دادگای تاوانه‌كان بۆی ده‌ركه‌وتوه كه ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له دۆسیه‌كه‌دا به‌ده‌ستهاتون به‌سن بۆ سزادان و تۆمه‌تباركردنی تۆمه‌تبار به‌پێی تۆمه‌تباركردنه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها ئه‌و سزایه‌ی به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه، سزای چوار مانگ زیندانیكردنه له ئه‌گه‌ری نه‌دانی پێبژاردن".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشیكردوه، بڕیارێكی تاوانكاری كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌رییه‌وه ده‌رچوه و له‌لایه‌ن دادگای دۆسیه‌كانه‌وه په‌سه‌ند كراوه، به ئاماژه‌یه‌كی نه‌رێنی داده‌نرێت "تۆمارێكی تاوانكاری" له‌دۆسیه‌ی عالیه نوسه‌یف كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وت و ئیتیكی باشی هه‌ر كاندیدێك بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان هه‌یه.
