نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان: عێراق بە سەرکەوتویی هەڵبژاردنێکی شەفاف و بە ڕێژەیەکی زۆر لە دەنگدەرانی ئەنجامداوە
محەمەد حەسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان لە عێراق ڕایگه‌یاند، هیواداره كه حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق پێكبهێنرێت و پێشبینی ده‌كات پێكهێنانی حكومه‌ت دوانه‌كه‌وێت، ده‌شڵێت، " دەبێت هێرشەکانی سەر ژێرخانی ئابوری هەرێمی كوردستان بوەستێنرێن".
محەمەد حەسان ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به كاتی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی وتارێكدا بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، ڕاپۆرتێكی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند، "عێراق بەهۆی گەلەکەی و پاڵپشتی نێودەوڵەتییەوە سەرکەوتنی بەسەر تیرۆردا به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ها عێراق بە سەرکەوتویی هەڵبژاردنێکی شەفاف و بە ڕێژەیەکی زۆر لە دەنگدەرانی ئەنجامداوە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "پێشبینی دەکەم پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دوا نەکەوێت، عێراق لە ڕێگای سەقامگیریدا بەسەر هەلومەرجێکی سەختدا تێپەڕیوە".
محەمەد حەسان هه‌روه‌ها هیوای خۆی دەربڕی "بۆ چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتەکانی بەغدا و هەولێر"، ئاماژەی بەوەدا کە "عێراق سەرکەوتو بوە لە خێراکردنی گەڕانەوەی هاوڵاتیانی لە کەمپی ئەلهۆڵ، دوای ئەوەی 20 هەزار و 800 کەسی گەڕاندەوە بۆ وڵاتەکانیان".
وتاره‌كه‌ی محەمەد حەسان له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌كاتێكدا بو كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان تایبه‌ت بو به دۆخی عێراق و گۆڕانكاریه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ناوبراو وتی، "پیرۆزبایی لە عێراق دەکەم بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک ئەندامی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان".
حەسان هه‌روه‌ها جەختی لەوە کردەوە، "کۆتایی هاتنی ئەرکی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق بە مانای کۆتاییهاتنی هاوکاری لەگەڵ عێراق نییە، بەڵکو دەستپێکی لاپەڕەیەکی نوێیە، سیاسەتی سەرۆک تره‌مپ بەردەوام دەبێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق".
رونیشیکردەوە، پێكهێنانی حكومه‌تی فیدڕاڵی و هه‌رێمی كوردستان به‌مانای به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه له‌وانه پرسی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان كه پێویستی به دیالۆگی زیاتره.
