نێچیرڤان بارزانی و سودانى كۆبوونه‌وه
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6/4/2024 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ كۆبووه‌وه.
نوسينگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی هەرێم رایگەیاند:-له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تێڕوانینی هاوبه‌ش بۆ ته‌واوی پرس و بابه‌ته نیشتمانییه‌كان و جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی حكوومه‌تی فیدراڵیی عێراق له هه‌موو بواره‌كاندا خرایه به‌ر باس.
له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردوولا جه‌ختیان له پابه‌ندیی حكوومه‌تی فیدراڵ کرده‌وه بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و بهپیرهوهچوونی داواكاریی هاووڵاتیان له هه‌موو عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێویستیی پشتگیریی دامه‌زراوه فیدراڵییه‌کان و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داکۆکی له گرنگیی پشتگیریی ته‌واوی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق له هه‌نگاوه‌كانی چاكسازیی حكوومه‌تی فیدراڵ كرایه‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشبردنی گه‌شه‌پێدانی ته‌واو له وڵات و تێپه‌ڕاندنی كێشه و به‌ربه‌سته‌کانی به‌رده‌می له بواری كارگیڕی و جێبهجێكاریدا.
