نەوەی نوێ: شەممەی داهاتو لە بارەی بەشداریكردن لە حكومەت بڕیار دەدات
جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، شەممەی داهاتو كۆدەبنەوە بۆ بڕیاردان لەسەر بەشداریكردن یان بەشداری نەكردن لە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
ئاوێنە: بەپێی كەناڵی ئێن ئاڕ تی، رۆژی شەممەی داهاتو، جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەسەر ئاستی سەرکردایەتی و فراکسیۆنەکەی لە پەرلەمانی كوردستان کۆدەێتەوەو بڕیار لەسەر بەشداریکردن یان بەشدارینەکردنی جوڵانەوەكە لە كابینەی نوێی حکومەتی هەرێمدا دەدات.
جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە لە مانگی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردودا بەڕێوەچو، توانی بە بەدەستهێنانی 15 كورسی پەرلەمانی كوردستان ببێتە هێزی سێیەم لە هەرێم.
نەوەی نوێ پێشتر رایگەیاندبو كە مەرج و پڕۆژەی خۆیان هەیە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت و هەروەها لە دەسپێكی دانوستانەكانی پێكهێنانی حكومەتدا پێشوازی لە وەفدی دانوستانكاری پارتی و یەكێتی بە جیاكرد و لەگەڵیان كۆبوەوە.
