هاوپەیمانێتی پارتی چەپڕەوەکان سەرکردایەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی فەرەنسا دەکات بە زۆرینەی دەنگ
میدیاکانی فەرەنسا ڕۆژی یەکشەممە ڕایانگەیاند، هاوپەیمانێتی پارتی چەپڕەوەکان "بەرەی گەلی نوێ" لە هەڵبژاردنەکانی فەرەنسادا لە پلەی یەکەمدا بوون، لە کاتێکدا هاوپەیمانێتی سەرۆکایەتی بە ڕێبەرایەتی سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن کە ناسراوە بە هاوپەیمانی "پێکەوە" پلەی دووەمی بەدەستهێناوە و لە باڵی ڕاست "ڕاڵی نیشتمانی" لە پلەی سێیەمدایە بەگوێرەی ئەنجامە سەرەتاییەکانی بنکەکانی دەنگدان، لەکاتێکدا هیچ هاوپەیمانییەک زۆرینەی ڕەهای لە هەڵبژاردنەکاندا بەدەستنەهێناوە.
تۆڕی میدیایی BFM، بە ئاماژەدان بە داتای بنکەکانی دەنگدان لە فەرەنسا، ئەنجامە سەرەتاییەکانی دەنگدانی بڵاوکردەوە، بەگوێرەی ئەو ئەنجامە هاوپەیمانێتی پارتی چەپڕەوەکان "بەرەی گەلی نوێ"، ڕابەرایەتی ڕیزبەندی هەڵبژاردنەکان دەکات لە فەرەنسا بە بەدەستهێنانی پلەی یەکەم، کە لەنێوان 175 بۆ 205 کورسی پەرلەمانی فەڕەنسادایە، هەروەها هاوپەیمانێتی "پێکەوە"ی سەر بە ئیمانوێل ماکرۆن بە شێوەیەکی کاتی لە پلەی دووەمدایە و بە ئەگەری نێوان 150 بۆ 175 کورسی پەرلەمان بەدەست دەهێنێت.
بەگوێرەی کەناڵەکە، لە پلەی سێیەمدا، پارتی ڕاستڕەوی نەتەوەیی بە سەرۆکایەتی لوپان لەنێوان 115 بۆ 150 کورسی پەرلەمانی بەدەست دەهێنێت.
