هاوڵاتیانی هەولێر له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری دەکەن
هاووڵاتییانی هەولێر بۆ سەرکۆنەکردنی ئەو هێرشە مووشەکییەی کرایە سەر شارەکەیان، له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری دەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، کاتژمێر 10:30ـی بەیانی ئەمڕۆ؛ گه‌وره و بچووک و هەموو چین و توێژه‌کان، "بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی مه‌زڵومیه‌ت و ڕیسواکردنی بکه‌رانی ئه‌و تاوانه"ـی شەوی رابردوو بەرامبەر بە شاری هەولێر کرا، له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری دەکەن.
پارێزگاری هەولێر دەڵێت، مۆڵه‌ت بەو هاووڵاتییانە دراوە و "ئێمه‌ش پشتیوانیان لێده‌که‌ین و له‌گه‌ڵیان ده‌بین". داواش له جه‌ماوه‌ری "هه‌میشه سه‌ربه‌رزی هه‌ولێر و دەووربەری ده‌که‌ین، بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی هه‌ولێر و سەرکۆنەکردنی ئه‌و تاوانه، به‌شداریی فراوان بکه‌ن".
