هۆشیار زێباری: کۆبونەوەی ئەمڕۆی هەولێر لە نێوان مەسعود بارزانی و مه‌زڵوم كۆبانێ گرنگە بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزیی کورد
مه‌سعود بارزانی و مه‌زڵوم كۆبانێ له هه‌ولێر كۆبونه‌وه و هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتیش ده‌ڵێت، دەستکەوتێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزیی کورد و پێگەی کورد لە بەرامبەر دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا لە دیمەشق.
هۆشیار زێباری له په‌یامێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویكرده‌وه، "کۆبونەوەی ئەمڕۆی هەولێر لە نێوان مەسعود بارزانی و مه‌زڵوم كۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) لە هەولێر، دەستکەوتێکی گرنگە بۆ بەهێزکردنی یەکڕیزیی کورد و پێگەی کورد لە بەرامبەر دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا لە دیمەشق بۆ راگواستنێکی سیاسی ئارام، سوپاس بۆ هەمو هاوپەیمان و دۆستەکانمان".
ئه‌وه یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی نێوان مه‌سعود بارزانی و مه‌زڵوم كۆبانێیه، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی خه‌ندان، پێده‌چێت سێ كۆبونه‌وه له‌نێوان ئه‌و دو سه‌ركرده‌یه‌ی باشوری كوردستان و رۆژاڤای كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.
