هێرشکرایە سەر بارەگای کۆنگرەى نەتەوەیی کوردستان لە هەولێر و قوربانی هەیە
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە (18ـی ئەیلولی 2023)، لە شاری هەولێر هێرشکرایە سەە بارەگای کۆنگرەى نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) و تەقەی لە ئەندامێکی کەنەکە کرا و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییە میدیاکانی نزیک کەنەکە، “نزیک کاتژمێر دووی دوانیوڕۆی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر کەسێکی نەناسراو هێرشی کردە سەر بارەگای کەنەکە و ئەندامێکی کەنەکە بەناوی (دەنیز هێڤی) بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا و کەسەکە هەڵهاتووە.
شکوروڵا حەمەد ئەمین ئەندامی کەنەکە بە میدیای ڕۆژنیوزی وت: نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەنیا هەڤاڵ دەنیز هێڤی لە بارەگا بووە، کەسێکى نەناسراوو چووەتە ژوورەوەو لەلای دەرگای بارەگاکە تیرۆری کردوە و هەڵهاتووە، وتیشی: دوای ڕووداوەکە هێزە ئەمنییەکان چوونەتە بارەگاکەى کەنەکە و بارەگاکەیان داخستووەو تەرمی قوربانیەکەیان گواستووەتە بۆ پزیشکی دادوەری و لەئێستادا هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن.
