هێزه‌كانی ئاسایشی ڕاپه‌ڕین بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ریان ده‌ستگیركرد
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هێزه‌كانی ئاسایشی ڕاپه‌ڕین بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ریان ده‌ستگیركرد و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر بڕی یه‌ك كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری كریسالدا گرت.
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "هێزه‌كانی ئاسایشی ڕاپه‌ڕین به هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كانی ده‌زگای ئاسایش، دوای به‌دواداچون و چاودێریكردنی ورد به بڕیاری دادوه‌ر له ڕۆژی 2ی (شوبات/2)ی 2024 توانیان بازرگانێكی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌نزیك ناحیه‌ی (ژاراوه)ی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ده‌ستگیربكه‌ن و ده‌ستبگرن به‌سه‌ر بڕی یه‌ك كیلۆ گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری كریستاڵ".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "له ئێستادا تۆمه‌تبار به‌مادده‌ی 26 له‌یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكاره ئهقڵییهكان ڕاگیراوه و لێكۆڵینه‌وه له دۆسییه‌كه‌ی به‌رده‌وامه".
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له‌پێناو دابینكردنی ئارامی و سه‌قامگیری زیاتر هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه له له‌پێناو به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان.
