هەشت کەس گیانیان لەدەستدا لە دوو تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی جیاوازدا لە باکوری سوریا
ڕۆژی یەکشەممە هەشت کەس کوژران لە دوو تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی جیاوازدا لە باکوری سوریا.
ڕێکخراوی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، "ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە دەرەوەی دوکانێکی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل لە گوندی شاوە تەقییەوە"، کە ناوچەکە بەشێکە لەو پارچە سنوورەی کە لەلایەن تورکیا و لایەنەکانی سەر بە تورکیاوە کۆنترۆڵکراوە، بەپێی وتەی دانیشتوانی ناوچەکە بۆ ئاژانسی فرانس پرێس.
بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە گوندی شاوە پێنج هاوڵاتی مەدەنی کوژران، لەنێویاندا سێ منداڵ، هەروەها لە تەقینەوەکەدا 10 کەسی دیکەش بریندار بوون.
جێی ئاماژەیە کە لە ماوەی ڕابردوو ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی تورکیا و لایەنەکانی سەر بە تورکیا لە باکوری سوریا ئاژاوەی ئەمنی و کوشتن و پێکدادان لە نێوان گروپە چەکداریەکاندا بە چڕی ڕوودەدات، و تا ئێستا هیچ گروپ و لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکەی ڕۆژی یەکشەممەی ڕانەگەیاندووە.
