هەواڵگری سەربازی دەستگیركردنی شەش تیرۆریستی راگەیاند
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی ئەمڕۆ پێنجشەممە ، دەستگیركردنی شەش ئەندامی چەتە تیرۆریستییەكانی داعشی لە بەغدا و ئەنبار و نەینەوا ڕاگەیاند. لە ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازیدا هاتووە، “ئۆپەراسیۆنی چۆنایەتیی جیاجیا بە پێی زانیارییە هەواڵگرییە دروستەكان لەلایەن فیرقەی سەركردایەتی فیرقەكانی دە و شانزە و حەڤدەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری سەربازی ئەنجامدراوە و بە هاوكاری لەگەڵ هێزە چەكدارەكانی ئامادەبوو لە ناوچەكانی بەرپرسیارێتی، و لە ڕێگەی بۆسەی وردەوە.” لە ئەنجامدا (٦) ئەندامی باندە تیرۆریستییەكانی داعش دەستگیركران.” لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "ئەو تیرۆریستانە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواكراون بەپێی بڕگەكانی ماددەی (4/تیرۆر) لە قەزای ڕەمادی و فەللوجە و قەزای گەیارە و لەتیفیە"، ئاماژەی بەوەشكردووە، "دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەریان ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كران".
