واشنتۆن هێزه سەربازییەكانی له‌سوریا كه‌مده‌كاته‌وه و ته‌نها یه‌ك بنكه ده‌هێڵێته‌وه
تۆماس باراك نوێنه‌ری ئه‌مریكا له سوریا، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاشكرایكرد، ئه‌مریكا ده‌ستیكردوه به كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاماده‌یی سه‌ربازی خۆی له‌سه‌ر خاكی سوریا و ته‌نها یه‌ك بنكه ده‌هێڵێته‌وه.
تۆماس باراك رایگه‌یاند، "بنكه‌كانمان له هه‌شت بنكه كه‌مكرده‌وه بۆ پێنج، پاشان سێ بنكه و پێده‌چێت ته‌نها یه‌ك بنكه له سوریا بهێڵینه‌وه.
ئه‌م لێدوانه هاوكات بو له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی كه له‌لایه‌ن ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ پشتڕاستكراونه‌ته‌وه، سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی له‌ناكاوی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له دو بنكه‌ی ستراتیژی له پارێزگای دێره‌زۆری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا، به‌تایبه‌تی كێڵگه‌ی نه‌وتی عومه‌ر و كێڵگه‌ی غازی كۆنۆكۆ.
به‌گوێره‌ی ڕوانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، هێزه‌كانی ئه‌مریكا له 18ی (ئایار/5) ورده ورده ده‌ستیان به كشانه‌وه له‌و پێگانه كردوه، پێش ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی دو ڕۆژی ڕابردودا خێرایی كشانه‌وه‌یان خێراتر بكه‌ن.
كاروانه‌كانی ئه‌مریكا له زرێپۆش و كه‌ره‌سته‌ی قورس و لۆجستیك له هه‌ردو بنكه‌كه بینران، هاوكات هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) به‌خێرایی یه‌كه تایبه‌ته‌كانی كۆماندۆیان بۆ پاراستنی شوێنه چۆڵكراوه‌كان جێگیركرد.
