وتارى دکتۆر شوانی لەمیانی حەفتاو دووەهەمین کۆبوونەوەی نوسینگەی جێبەجێکاری وەزیرانی دادی عەرەب لەبەغدای پایتەخت
بە ئامادەبوونی د.خالید شوانی وەزیری داد و بەشداری ژمارەیەکی بەرفراوانی وەزیرانی دادی عەرەب و شاندی یاوەریان، کارەکانی نوسینگەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی وەزیرانی دادی عەرەبی لە 72هەمین خولیدا،ئەمڕۆ یەکشەممە 15 تشرینی یەکەمی 2023 لە بەغدای پایتەخت دەستیپێکرد.
د.شوانی لەمیانی وتارەکەیدا لەدەستپێکی کۆبوونەوەکە دوای بەخێرهاتنی میوانە بەڕێزەکان رایگەیاند " کارەکانی ئەم خولە بەرجەستەکردنی ئەو بڕیارانەی کە لە بەرژەوەندی کاری عەرەبیدان، کە هیوای پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی لەسێکتەری داد و ئاڵوگۆڕکردنی شارەزایی لە بوارەکانی یاسایی و دادییدا بۆی دەخوازم."
هەر لەچوارچێوەی کۆبوونەوەکەدا پڕۆژەی خشتەی کارەکانی سی و نۆیەمین خولی ئەنجومەنی وەزیرانی دادی عەرەب ئامادەکرا، کە تیایدا بڕگەکانی پێشکەش بە ئامادەبووانی بەڕێزی کۆبوونەوەکە کرا بۆ دەربڕینی سەرنج وتێبینییەکانیان و پەسەندکردنیان.
لە کۆتایی دانیشتنەکەدا بە کۆی دەنگ پێشنیارەکەی د.خالید شوانی وەزیری داد پەسەندکرا بۆ ڕێزلێنان لە پەیمانگای دادوەری عێراق لە کۆبوونەوەی لە ۳۹ەمین خولی ئەنجومەنی وەزیرانی دادی عەرەب،هەروەها بڕیاردرا کە(40)مین خولی ئەنجومەنی وەزیرانی دادی عەرەب ولەپێش ئەوەش کۆبوونەوەی نوسینگەی جێبەجێکار لە بارەگای کۆمکاری عەرەبی ئەنجام بدرێت، ئەگەر هیچ بانگهێشتنامەیەکی میوانداریکردنی لەلایەن یەکێک لە وڵاتانی عەرەبییەوە پێشکەش نەکرێت.
