وهزارهتى گواستنهوه ههنگاو دهنێت بۆ دووباره كاراكردنهوهى رێگاى گهشه پێدان
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی گواستنەوه ڕایگەیاند:- جێبەجێکردنی ڕێگای گهشه پێدان لەسەر لایەنی تورکیاوەستاوە،کەخۆی لە پشتڕاستکردنەوەی ئاڵوگۆڕی داتا و هەماهەنگی نێوان هەڕ دوولا لە سنووری عێراقو تورکیا دەکات .
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتدا هاتووه:- بە ڕێنمایی ڕاستەوخۆی وەزیری گواستنەوە و گەیاندن ،تیمێکیتەکنیکی لە وەزارەتەوە،بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسنین و بە یاوەری نوێنەرانیوەزارەتەکانی دەرەوە و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانیەگشتیەکان، سەردانی خاڵیبەیەکگەیشتنی سنووری ڕێگای گەشەپێدان لەگەڵ لایەنی تورکی کرد.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- تیمی تەکنیکی بە یاوەری شارەزایانی کۆمپانیای ئیتاڵی دیزاینی پڕۆژەکە یان داناوە، لەگەڵ وەفدی تورکیا بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری گشتی هێڵی ئاسنی تورکیا وئەندازیارانی هێڵی ئاسنی تورکیا کۆبوونەتەوە، و داتا و هەماهەنگییان لەگەڵ یەک گۆریوەتەوە.
وەزارەتی گواستنەوە لەبەیاننامەکەیدا ئەوەشی راگەیاندوە:- کە وەزارەت هەنگاوێکی کردەیی بەدەستهێناوە کە ڕێگە خۆشدەکات بۆ دەستپێکردنی کارەکانی دەستپێکردنی ڕێگای گەشەپێدان لە نێوان هەردوولا، هەریەکەیان لە خاکی خۆیاندا دەست پێبکەن.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە:- کە خاڵی پەیوەندی سنووری بۆ ڕێگای گەشەپێدان لەنێوان هەردووبەشی هێڵی ئاسن و ڕێگای زەمینی هاوتا کراوە.
