وه‌زاره‌تی گەنجینەی ئه‌مەریكا و بانکی ناوەندی عێراق لەبارەی دابەزاندنی نرخی دۆلار کۆدەبنەوە
مه‌زهه‌ر مەحه‌ممه‌د ساڵح، ڕاوێژكاری ئابووری سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی یەکشەممە ڕایگه‌یاندووە، كۆتایی ئه‌م مانگه له ئه‌مەریكا وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مەریكا كۆبوونه‌وه‌یه‌ک ده‌كات و عه‌لی عه‌لاق، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراقیش به‌شداری ده‌كات، كە كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به پرسی دۆلار به‌رانبه‌ر به دینار و پاڵپشتی خه‌زێنه‌ی ئەو ولاتە بۆ بانكی ناوه‌ندیی و پاره‌داركردنی عێراق.
ڕاشیگەیاندووە، ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش تایبه‌ت ده‌بێت به سزادانی ئه‌و بانكانه‌ی له ڕابردوودا له لایه‌ن ئه‌مەریكا و بانكی ناوه‌ندیی به هۆكاری سپیكردنه‌وه و قاچاخی دۆلار سزادران.
وتیشی: پێشبینی ده‌كه‌ین سزای ئه‌و كۆمپانیایانه لاببرێن و بچنه‌وه ناو سه‌كۆی ئه‌لیكترۆنی كڕینی دۆلار، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به‌گشتی كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر نرخی دۆلار و چاوه‌ڕێی دابه‌زینی دۆلار ده‌كرێت.
