وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێم ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكومه‌تی هه‌رێم، ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد و به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كانیش، ئه‌وانه‌ی له چوارچێوه‌ی زه‌مالاتی حكومه‌تی فیدڕاڵ و لیژنه‌ی باڵای په‌ره‌پێدانی خوێندن له عێراق (HCED) وه‌رده‌گیرێن، ڕه‌چاوی ڕێنماییه‌كانی خودی زه‌ماله‌كه ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كه واژۆی د. ئارام محه‌مه‌د قادر، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ره و له ڕۆژی ده‌رچونییه‌وه، كاری پێده‌كرێت.
ده‌قی بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی:
یه‌كه‌م:
مامۆستایان و كارمه‌ندانی كه‌رتی گشتیی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وانه‌ی به پشتگیریی حكومه‌ت له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌كانی تواناسازی یاخود (بعپه) ده‌یانه‌وێت له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بڕوانامه‌ی باڵا به‌ده‌ست بهێنن، ته‌نیا ده‌توانن له‌و زانكۆیانه كه ڕانكیان له نێوان (1- 1000) لیستی A (شه‌نگه‌های) و (1 – 500) لیستی B (تایمز هایه‌ر ئیجوكه‌یشن) به‌پێی لیستی زانكۆ باوه‌ڕپێكراوه‌كانی وه‌زاره‌تمان بخوێنن.
دوه‌م:
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، ئه‌وانه‌ی به مۆڵه‌تی خوێندن ده‌یانه‌وێت له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بڕوانامه‌ی باڵا به ده‌ستبهێنن، ته‌نیا ده‌توانن له‌و زانكۆیانه كه ڕانكیان له نێوان (1- 1000) لیستی A (شه‌نگه‌های) و (1 – 600) لیستی B (تایمز هایه‌ر ئیجوكه‌یشن) به‌پێی لیستی زانكۆ باوه‌ڕپێكراوه‌كانی وه‌زاره‌تمان بخوێنن.
سێیه‌م:
فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ته‌نیا ده‌توانن له‌و زانكۆیانه بخوێنن كه ڕانكیان له نێوان (1- 1000) لیستی A (شه‌نگه‌های) و (1 – 800) لیستی B (تایمز هایه‌ر ئیجوكه‌یشن) به‌پێی لیستی زانكۆ باوه‌ڕپێكراوه‌كانی وه‌زاره‌تمان بخوێنن.
چواره‌م:
ئه‌وانه‌ی له چوارچێوه‌ی زه‌مالاتی وڵاتانی دیكه كه وه‌زاره‌تمان قبوڵی كردوه ئۆفه‌ری (Full ScholarShip) وه‌رده‌گرن، ڕه‌چاوی لیستی زانكۆ باوه‌ڕپێكراوه‌كانی وه‌زاره‌تمان ناكرێت.
پێنجه‌م:
هاوڵاتیان و كارمه‌ندانی كه‌رتی تایبه‌ت، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر خه‌رجی خۆیان بخوێنن و بڕوانامه‌ی باڵا به ده‌ستبهێنن، ده‌توانن له هه‌ر زانكۆیه‌ك له لیستی زانكۆ باوه‌ڕپێكراوه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان، بخوێنن.
شه‌شه‌م:
ئه‌وانه‌ی له چوارچێوه‌ی زه‌مالاتی حكومه‌تی فیدڕاڵ و لیژنه‌ی باڵای په‌ره‌پێدانی خوێندن له عێراق (HCED) وه‌رده‌گیرێن، ڕه‌چاوی ڕێنماییه‌كانی خودی زه‌ماله‌كه ده‌كرێت.
