وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له جنێفه‌وه: رادەستبون له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ نییە
عه‌باس عێراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، ئێستا لە جنێفه بە بیرۆکەی پراکتیکی بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی دادپەروەرانە، ده‌شڵێت، "ئەوەی لەسەر مێزی گفتوگۆ نییە رادەستبونە بە هەڕەشەكان".
عه‌باس عێراقچی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی "X" باسی له‌وه‌كردوه، "ئێستا لە جنێڤم بە بیرۆکەی پراکتیکی بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی دادپەروەرانە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، پێش دەستپێکردنی دانوستانە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ ئەمریکا لە رۆژی سێشەممە، ئەوەی لەسەر مێزی گفتوگۆ نییە رادەست بونە بە هەڕەشەكان.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا باسی له‌وه‌كردوه، ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه عەباس عێراقچی به سه‌رۆكایه‌تی شاندێك گه‌یشتوه‌ته سویسرا بۆ بەشداریکردن لە خولی دوەمی دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئەمریکا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوه، دانوستانی ناڕاستەوخۆی سبه‌ی سێشەممە لەگەڵ ئەمریکا بە نێوەندگیری عومان ئەنجامدەدرێت.
