وەتسئەپ خزمەتگوزاریەكی نوێ پێشكەش بە بەكارهێنەرانی دەكات لە ماوەی داهاتوودا
وەتسئەپ خزمەتگوزاریەكی نوێ پێشكەش بە بەكارهێنەرانی دەكات.
دامەزرێنەری کۆمپانیای مێتا رایگەیاند، تایبەتمەندی بەشکردنی شاشە ”Share screen” بۆ ئەپی وەتسئەپ زیاد دەکەن، وتیشی، " لەماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا تایبەتمەندییەکە بۆ بەکارهێنەران کارا دەبێت".
ئەمڕۆ چوارشەممە، مارک زۆکەبێرگ دامەزرێنەری کۆمپانیای مێتا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بڵاویکردەوە، "تایبەتمەندی بەشکردنی شاشە لەکاتی پەیوەندی ڤیدیۆیی لە وەتسئەپ بۆ بەکارهێنەران زیاد دەکەن".
ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە بەکارهێنەران پەیوەندی ڤیدیۆیی لەگەڵ کەسێک یان زیاتر دەستپێبکەن و پاشان کلیک لەسەر ئایکۆنی نوێی "share screen” بکەن.
دواتر، بەکارهێنەران بەگوێرەی ویستی خۆیان دەتوانن ئەپێک یان تەواوی شاشەکەیان لەگەڵ هەموو بەشداربوانی پەیوەندییەکە هاوبەشی پێبکەن و ئایکۆنی ڤیدیۆکانیان لەلای راستی شاشەکەدا دەمێنێتەوە.
