وەزارەتی بەرگری تورکیا داوای لە (ههسهده) کرد کە پابەندی ڕێککەوتنی یەکگرتن لەگەڵ دیمەشق بێت
وەزارەتی بەرگری تورکیا ، پەیامێکی ئاراستەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (ههسهده) کرد،جەختیکردەوە کە دەبێت هەسەدە پابەندی ڕێککەوتنی یەکگرتن لەگەڵ دیمەشق بێت.
وەزارەتی بەرگری تورکیا له بهیاننامهیهكدا ڕایگەیاندوە، چاوهڕوان دەکات هێزەکانی سوریای دیموکرات بەپەلە پابەندی ڕێککەوتنی یەکگرتن لەگەڵ حکومەتی سوریا ڕابگهیهنێت، ئەو "لێدوانه جوداخوازانە" کە لەلایەن ڕێکخراوەکەوە لە کۆنفرانسەکەیدا لە حەسەکە لە 8ی (ئاب/8) ڕاگهیهندرا، پێچەوانەی ئەو ڕێککەوتنەیە کە لەگەڵ دیمەشق واژۆکراوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لەکاتێکدا حکومەتی سوریا ڕێبازێکی هەمەلایەنە و یەکگرتو نیشاندەدات کە ئامانجی کۆتاییهێنانە بە هەمو دابەشکارییە نەتەوەیی و ئایینی و تائیفییەکان لەناو وڵاتەکەدا، "هەڵسوکەوتی ئیستفزازی و دابەشکاری ڕێکخراوی ههسهده ڕێگری لەو پرۆسەیە دەکات".
وەزارەتەکە باسی لهوهكردوه، بانگەوازەکهی حکومەتی سوریا بۆ "یەک دەوڵەت، یەک سوپا" زۆر گرنگە بۆ گەیشتن بە ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا کە لەمێژە چاوەڕوان دەکرێت، چاوەڕوانیی خۆی دوپاتکردەوە لە پابەندبونی تەواو بەو ڕێککەوتنەی لە نێوان دیمەشق و هێزەکانی سوریای دیموکرات لە 8ی ئازاردا واژۆکرا و جێبەجێکردنی خێرای لەسەر زەوی، بەشداریکردن لە بنیاتنانی سوریایەکی سەقامگیر و ئارام و ئەمن و دور لە تیرۆر.
وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕونیشیكردهوه، لە سەرەتاوە بەرگری لە "یەکێتی سیاسی سوریا و یەکپارچەیی خاکی سوریا" کردوە و بەردەوامیش دەبێت لە پاڵپشتیکردنی، واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەشی مەشق و ڕاوێژکاری دوێنێ نوێنەرایەتی هەنگاوێکی گرنگە لە ڕێگای هاوکاریی نێوان هەردو وڵاتدا.
ئهوهشی خستهڕو، تورکیا ئیرادەی خۆی بۆ پاڵپشتیکردنی سوریا لە شەڕی دژی تیرۆر و بەهێزکردنی تواناکانی بەرگری و ئەمنی دوپاتدەکاتەوە، وەزیرانی بەرگری تورکیا و سوریا لە 13ی ئابی 2025 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەشیان واژۆکردوە، کە ڕەنگدانەوەی بەهێزبونی هاریکاری سەربازی و ئەمنی نێوان هەردو وڵاتە.
