وەزارەتی بەرگری ژاپۆن دەستی کردووە بە ئامادەکارییەکان بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیانی خۆی لە سودان
وەزارەتی بەرگری ژاپۆن دەستی کردووە بە ئامادەکارییەکان بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیانی خۆی لە سودان، وتەبێژی باڵای حکومەتی ژاپۆن ئەمڕۆ چوارشەممە وتی، بەگوێرەی سکرتێری سەرۆکی کابینە (هیرۆکازو ماتسونۆ)، وەزیری دەرەوە داوای لە وەزیری بەرگری کرد فڕۆکەیەکی هێزەکانی ناوخۆی تایبەت بەکاربهێنێت بۆ بەهاناچونی هاوڵاتیانی ژاپۆنی لە وڵاتی سودان.
ماتسونۆ وتی، حکومەت بەردەوام دەبێت لە هەموو هەوڵێک بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و ڕزگارکردنی هاوڵاتیانی ژاپۆنی بە هەماهەنگی نزیک لەگەڵ گروپی حەوت و وڵاتانی دیکە.
ماتسنۆ بە پەیامنێرانی وت، "نزیکەی 60 ژاپۆنی لە سودان بوون هەتا ڕۆژی چوارشەممە" و وتیشی حکومەت پەیوەندی بە هەموویانەوە کردووە و سەلامەتن.
ئەمە لەدوای ئەوە دێت کە نزیکەی هەفتەیەکە شەڕی ناوخۆ لە سودان هەڵگیرسایە لەنێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا بە سەرکردایەتی حميدتی.
