وەزارەتی ناوخۆ دەستبەسەرداگرتنی سەدان کیلۆگرامی ماددەی هۆشبەری ڕاگەیاند
ئەمڕۆ هەینی،وەزارەتی ناوخۆ دەستگیرکردنی زیاتر لە 17 تۆڕی قاچاخچێتی لە مادەی هۆشبەر و دەستبەسەرداگرتنی سەدان کیلۆگرامی ڕاگەیاند. وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:- لە چوارچێوەی هەوڵە چڕەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر و لە چوارچێوەی ستراتیژی کۆنترۆڵکردنی سەرچاوەکانی بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبەر،و هەوڵەکانی وەزارەتی ناوخۆ لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا زیاتر 17 تۆڕی قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرەکان دەست گیرکراون و دەستبەسەر سەدان کیلۆگرام لە ماددەی هۆشبەردا گیراوە . وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە بەشێک لەو تۆمەتبارانە زۆر مەترسیدار بوونە و لە ڕووبەروو بونەوە لەگەڵ هێزەکان چەندانیان لێکوژراون، و لەنێو ئەو تۆڕانەشدا گروپی نێودەوڵەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەری تێدایە کە هاووڵاتیانی بیانی بووە. بەیاننامەکەی وەزارەتی ناوخۆ ئەوەشی خستەروو :-کە ئۆپەراسیۆنەکە لە ڕێگەی هاوکاری نێودەوڵەتی و ناوچەیی ئەنجامدراوە،کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە سەرپەرشتی کراوە، هەر لەبەدواداچونی مەلەفی ماددەی هۆشبەرەکان و گەڕاندنەوەی بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکان کە تۆمەتبار بوو لە کۆماری لوبنانەوە، و هەروەها بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر کە تۆمەتبارە و هەڵگری ڕەگەزنامەی بیانی بوو لە ناوخۆی عێراق دەستگیرکراوە و ڕەوانەی لایەنی داواکار کراوە.
