وەزیری داد پێشوازیکرد لەباڵیۆزی هۆڵەندا
ئەمڕۆ چوارشەممه، د.خالید شوانی وەزیری داد،لە نوسینگەی تایبەتی خۆی پێشوازیکرد لە هانس ساندی باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق،و لە میانەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان لەسەر سازکردنی ڕێککەوتنێکی هاوبەش لە بوارەکانی یاسایی و دادیی و ئاڵوگۆڕکردنی تاوانبارانی نێوان هەردوو وڵات کرد.
نوسینگەی راگەیاندنی وەزیری داد لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:``د.شوانی ئاماژەی بەئەگەری هاریکاریکردنی نێوان هەردوولا کرد لە ئامادەکردنی بەرنامەی هاوبەش بەسوود وەرگرتن لە شارەزایی بەردەست لە بواری شیاندنەوەی زیندانییەکان و سوود وەرگرتن لە یاسا و سزاکان و ڕێوشوێنە جێگرەوەکان``.
لای خۆیەوە باڵیۆزی هۆڵەندا ستایشی چاکسازییەکانی وەزارەتی دادیی کرد لە دۆسییەی فەرمانگەی چاکسازی عێراقی کە هاوتایە لەگەڵ ستانداردەکانی مافی مرۆڤدا،هەروەها ئامادەیی حکومەتەکەی بۆ هاریکاری و هەماهەنگی نێوان هەردوو وەزارەت دادی عێراق و هۆڵەندا لە ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموونی یاسایی و دادیی لە نێوان هەردوو وڵاتدا دەربڕی
