وەزیری دەرەوەی سوریا لە نیویۆرکەوە: ناکۆکیمان لەگەڵ عێراقدا نییە
ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا ئەمڕۆ هەینی دووپاتیکردەوە کە هیچ ناکۆکییەک لە نێوان سوریا و عێراقدا نییە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی هەردوو وڵات هەڕەشەی هاوبەشیان هەیە کە دەتوانرێت لە ڕێگەی هاوکارییەوە چارەسەر بکرێن.
شەیبانی لە وتارێکدا دوای بەشداریکردنی لە هەڵکردنی ئاڵای نوێی سوریا لە بەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک وتی: لە ئێستادا هیچ ناکۆکییەکمان لەگەڵ عێراقدا نییە، هەڕەشەی هاوبەشیشمان هەیە کە هیوادارین لە ڕێگەی هاوکارییەوە چارەسەری بکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، "سوریا دەستی بۆ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەیی واڵایە و بەرژەوەندی هاوبەشی زۆر لەگەڵ عێراق هەیە".
لە پێشهاتێکی پەیوەندیداردا، شاندێکی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئەمڕۆ هەینی سەردانی دیمەشقی کرد بۆ تاوتوێکردنی هاریکاری ئەمنی و ئابووری.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، له‌ژێر ڕێنمایی محه‌مه‌د شیاع سودانی شاندێكی فه‌رمی حكومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی حه‌مید شه‌تری سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی، گه‌یشته دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا بۆ دیدار له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی كۆماری عه‌ره‌بی سوریا و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، شاندی فه‌رمی حكومه‌تی عێراق له به‌رپرسانی فه‌رمانده‌یی هێزه سنورییه‌كان سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ، وه‌زاره‌ته‌كانی نه‌وت و بازرگانی و ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كان پێكدێت.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، شانده‌كه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ لایه‌نی سوریا هاوكاری له بواری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر و به‌هێزكردنی ڕێكخستنه‌كانی په‌یوه‌ست به ده‌سته‌به‌ركردنی كه‌رتی سنوری هاوبه‌ش و به‌هێزكردنیان تاوتوێده‌كه‌ن له به‌رامبه‌ر هه‌ر پێشێلكارییه‌ك یان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئه‌گه‌ری و فراوانكردنی ده‌رفه‌ته‌كانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردو گه‌لی برادا، جگه له لێكۆڵینه‌وه له ئه‌گه‌ری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بۆرییه‌كانی عێراق بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له ڕێگه‌ی خاكی سوریاوه بۆ ئه‌و وڵاته به‌نده‌ره‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، گفتوگۆكانی شاندی عێراق له دیمه‌شق دوپاتكردنه‌وه‌ی پشتیوانی و پابه‌ندبونی عێراق ده‌بن به یه‌كڕیزی و سه‌روه‌ری خاكی سوریا و گرنگی سه‌قامگیریی سوریا بۆ ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق و ئاسایشی ناوچه‌كه.
