وەزیری دەرەوەی عومان: پێنجه‌مین خولی دانوستانه‌كانی ئێران و ئه‌مریكا هه‌ینی داهاتو له ڕۆما به‌ڕێوه ده‌چێت
به‌در ئه‌لبوسه‌عید وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عومان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه واده‌ی پێنجه‌مین خولی دانوستانه‌كانی ئێران و ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند و به‌پێی واده‌كه‌ش، دانوستانه‌كان له رۆژی هه‌ینی داهاتو ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
به‌در ئه‌لبوسه‌عید لهپهیامێكدا بڵاویكرده‌وه، "پێنجه‌مین خولی دانوستانه‌كانی ئێران و ئه‌مریكا هه‌ینی داهاتو 23ی (ئایار/5) له ڕۆما به‌ڕێوه ده‌چێت".
عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران پێشتر ڕایگه‌یاندبو، وڵاته‌كه‌ی تا ئێستا بڕیاری كۆتایی سه‌باره‌ت به ڕۆژ و شوێنی قۆناغی داهاتوی (پێنجه‌مین) دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا نه‌داوه.
وته‌كانی عه‌باس عێراقچی له كاتێكدایه كه دانوستانه ناڕاسته‌وخۆكانی نێوان تاران و واشنتن له مه‌سقه‌ت و ڕۆمای پایته‌ختی عومان به‌رده‌وامه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه نادڵنیایی له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی هه‌یه.
دوێنێ عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی له دانوستانه به‌رده‌وامه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به به‌رنامه موشه‌كییه‌كان و به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كانی ڕه‌تكرده‌وه.
