وەزیری ناوخۆ و باڵیۆزی ئێران تاوتوێی پەرەپێدانی دەروازە سنوورییەكانی نێوان هەردوو وڵات دەكەن
عەبدولئەمیر شمری وەزیری ناوخۆ لەگەڵ محەمەد كازم ئال سادق باڵیۆزی ئێران لە بەغدا گفتوگۆی كرد سەبارەت بە پتەوكردنی ڕێكارە هاوبەشەكانی ئاسایشی سنووری و هاوكات تاوتوێی پەرەپێدانی دەروازە سنوورییەكانی نێوان عێراق و ئێرانیان كرد.
وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند : عەبدولئەمیر شمری وەزیری ناوخۆ لە نووسینگەی خۆی لەگەڵ باڵیۆزی ئێران لە عێراق كۆبووەوە.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : وەزیر لەگەڵ میوانەكەیدا گفتوگۆی لەسەر ڕێكارەكانی داهاتووی سەردانیكەرانی چلە و ئاسانكاری بۆ هاتنە ژوورەوەی میوانەكان و بابەتەكانی دیكەی پەیوەست بەم بۆنە ملیۆنیەوە.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی: هاوئاهەنگی و هاوكاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و ڕێگریكردن لە ئۆپەراسیۆنەكانی قاچاخچێتی، هەروەها باس لە پەرەپێدانی دەروازە سنوورییەكان كرا، هەروەها پتەوكردنی ڕێكارەكان بۆ دەستەبەركردنی ئاسایشی سنووری عێراق و ئێران.
