وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی عێراق کۆبوونەوە
ئاڵان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی لەگەڵ مەحەممەد شەیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق، كە ئەمڕۆ سێشەممە لە بەغدا بەڕێوەچوو، رایگەیاند: لە كۆبوونەوەكەدا نوسراوی فەرمی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و لیستی هاوپێچكراوی مامۆستایانی وانەبێژم پێگەیاند سەبارەت بە تەرخانی دارایی بۆ مامۆستایانی وانەبێژی كوردستان.
وتیشی: وەک حكومەتی هەرێمی كوردستان هەموو هەنگاوە پێویستەكانمان ئەنجامداوەو چاوەڕوانی دەرئەنجام و وەڵامی فەرمی حكومەتی عێراقی فیدراڵ دەكەین.
جەختمان كردەوە لەپشكی هەرێمی كوردستان لە دروستكردنی باڵەخانەی قوتابخانەكان لە رێككەوتنی عیراق - چین، كە هەرێمی كوردستان تائێستا پشكی خۆی لە دروستكردنی ئەو قوتابخانانە نەچۆتە بواری جێبەجێكردنەوەو سەرلەنوێ نوسراوێكی دیكەمان پێشكەشكردن بەمەبەستی دابینكردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە دروستكردنی باڵەخانەی پەروەردەیی نوێ.
