وەزیری کۆچ ڕێنمایی دا بەدواداچوون بۆ بارودۆخی ئەو خێزانانەی بەهۆی بەبیابانبوون و وشکەساڵیەوە ئاوارە بوون
ئەمڕۆ شەممە"ئیڤان فایەق جابرۆ"وەزیری کۆچ و کۆچبەران،رێنمایدا لە بەدواداچوون بۆ بارودۆخی ئەو خێزانانەی کە بەهۆی بیابانبوون و وشکەساڵییەوە ئاوارەبوون و لەگەڵ هاوکاریی فریاگوزاری بۆیان. وەزارەت لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:- ئەمرۆ "ئیڤان فایەق جابرۆ"وەزیری کۆچ و کۆچبەران بە سەرۆکایەتی وەفدێکی باڵا گەیشتە پارێزگای بەسڕە بۆ گوێ گرتن لەو کێشە و گرفتانەی کە بەدەستیەوە دەناڵێنن. وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:-لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای بەسرا،جابرۆ بەدواداچونی بۆ ئەو خێزانانە کرد کە بەهۆی بیابانبوون و وشکەساڵییەوە زیانیان بەرکەوتووە لە ناحیەی سەغری سەر بە قەزای قرنە، بەتایبەتی ئەو ژنانەی کە سەرچاوەی بژێوی خێزانەکانیانن، وەزیری کۆچ و کۆچبەران کادیرانی وەزارەتەکەی ڕاسپاردن کە بەردەوام بن لە دابەشکردنی هاوکاریی فریاگوزاری بۆ خێزانەکان و بەدواداچوون بۆ پێداویستییەکانیان،هەروەک "جابرۆ" جەخت دەکاتەوە کە وەزارەت ئەوپەڕی گرنگی بەم مەلەفە دەدات.
