وەزیری گەیاندن :قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئازەربایجان گەیشتووەتە زیاتر لە ٢٩ ملیۆن دۆلار
وەزیری گەیاندن ، هیام یاسیری، ئەمڕۆ چوارشەممە، پشتڕاستی كردەوە كە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ ئازەربایجان گەیشتووەتە زیاتر لە ٢٩ ملیۆن دۆلار. لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی گەیاندندا هاتووە، “هیام الیاسیری وەزیری پەیوەندییەكان، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەكانی لیژنەی هاوبەشی عێراق و ئازەربایجانی/ دانیشتنی سێیەمی كردووە، بە ئامادەبوونی وەزیری ئازەربایجانی لە… گواستنەوە و گەیاندن و تەكنەلۆجیا، ڕەشاد نەبیێڤ و لایەنی عێراقی و ئازەربایجان”. یاسیری ستایشی “قووڵایی پەیوەندییە مێژووییەكانی لە كارە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست لە بواری ئابووری، زانستی و كولتووری لە ساڵی ٢٠١٠ەوە كرد، كە گەیشتە لوتكە بە زیادبوونی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاوكاری ئابووری بە ڕێژەی نزیكەی زیاتر لە ٢٩ ملیۆن دۆلار لە ساڵی ٢٠٢٢دا”. ئاماژەی بەوەشكرد، "زیادكردنی ئاڵوگۆڕ و هاوكارییەكان یەكدەگرێتەوە لەگەڵ ئاراستەكانی حكومەتی خزمەتگوزارییەكانی عێراق لە هەنگاونان بەرەو كەرتی تایبەت، بەرزكردنەوەی وەبەرهێنان و كراوەیی بەڕووی وڵاتانی جیهان، هەروەها بەشداریكردنی كۆمپانیا ئازەربایجانییەكان لە بەدەستهێنانی دەرفەتی وەبەرهێنانی ئومێدبەخش بۆ دووبارە گەشەپێدانی هەنووكەیی". پڕۆژەكان، و هەنگاونان بەرەو ئاسۆیەكی نوێی هاوكاری لە پڕۆژە نوێیەكان لە بوارە جیاوازەكاندا".
