پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان کۆنگرەى هەشتەم لە پارێزگاى هەڵەبجە ئەنجام دەدات
فەرهاد تۆفیق، وتەبێژى پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان بە كەناڵ 8ـی راگەیاند، "رۆژى 4/4/2024 پارتى سۆسیال دیموکراتى کوردستان کۆنگرەى هەشتەم لە پارێزگاى هەڵەبجە ئەنجامدەدات، ئەوانەى لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى سەرکردایەتى سڕكراوون ژمارەیان هەشت کەس بووە و دەتوانن بەشداریى کۆنگرەى حزب بکەن".
وتیشى: سڕكراوەكان بانگهێشتى کۆنگرە دەکرێن، بەڵام ئەگەر بەشدارى نەکەن دواتر هیچ بەرپرسیاریەتیەکیان لەناو حزب نامێنێت، هەروەها دەشڵێت، ئەنجوومەنى سەرکردایەتى هەڵدەبژێردرێتەوە و سەرکردایەتى پێشوو هیچ رۆڵێکى نامێنێت و ئەوانە دەبنەوە ئەندامى ئاسایی ئەگەر بەشدارى کۆنگرە نەکەنەوە و خۆیان بەربژێر نەکەن.
لە سەرەتاى ئەمساڵەوە کێشە لەنێوان سەرۆک و جێگرى سەرۆکى پارتى سۆسیال دیموکرات سەریهەڵدا و قوڵبونەوەى کێشەکانى نێوانیان گەیشتە ئاستێک عەبدولڵاى حاجى مەحمود کە جێگرى سەرۆکى حیزبە سڕبکرێت و سۆسسیالست بەفەرمى داواى لابردنى لە پۆستى وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان کرد.
