پارێزگارى هەولێر پێشوازى لە سەرۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە هەرێمی نیدەر زاکسنی ئەڵمانیا کرد
پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە سەرۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە هەرێمی نیدەر زاکسنی ئەڵمانیا کرد.
رۆژی سێشەممە، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازى لە د.پاولۆ برەگانگا، سەرۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە هەرێمی نیدەر زاکسنی ئەڵمانیا کرد.
لە دیدارەکەدا بەپێی ڕاگەیاندراوی پارێزگای هەولێر، ناوبراو ئاماژەى بەکار و بەرنامەکانیاندا لە ئەنجامدانى کۆمەڵێک پڕۆژە و کارى هابەش لەڕێگەى سێ ڕێکخراوى ئیتاڵى - ئەڵمانى لەگەڵ پارێزگاى هەولێر لە پێناو خزمەتکردنى زیاترى شاری هەولێر، هەروەها تیشکی خستەسەر بەرەو پێشبردن و پەرەپێدانى پەیوەندییە کولتوورییەکان لە ڕێگەى تێگەیشتننامەى دۆستایەتی نێوان هەردوو شارى هەولێر و شارى ریمینی ئیتاڵیا.
لە بەرامبەردا پارێزگارى هەولێر، وێڕاى بەخێرهێنانى، هەوڵ و کارەکانى بەرز نرخاند و دەستخۆشى لە هامەهانگى لەگەڵ پارێزگاى هەولێر کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست، خۆشحاڵى خۆشى بە تێگەیشتننامەى دۆستایەتی نێوان هەردوو شارى هەولێر و شارى ریمینی ئیتاڵیا نیشاندا و بۆ ئەومەبەستەش هەموو پاڵپشتى و هاوکارى و هەماهەنگییەکى پارێزگا و تیمى پارێزگاى هەولێرى دووپاتکردەوە.
